کۆمپانیای #گاڵف کیستون# ئاشکرایدەکات، بڕی 15 ملیۆن دۆلاری وەک شایستەی دارایی بەرامبەر فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2016 لە کێڵگەی #شێخان# وەرگرتووە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردۆتەوە گاڵف کیسۆن ڕایگەیاندوە، وەک شایستەی دارایی فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی تشرینی دووەم بڕی (15) ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی #هەرێمی کوردستان# وەرگرتووە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دانوستاندنەکانی لەگەڵ #وەزارەتی سامانە سروشتیەکان#ی حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت بۆ پاکتاوکردنی شایستەی دارایی بۆ مانگەکانی ئایار تا تشرینی دووەمی 2016.
12-02-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,333 gånger