- بە فەرمانێکی وزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی #دیالە#، دەستکرا بە دەرکردنی ژمارەیەک ئەفسەری کوردی پۆلیسی شارۆچکەی #خانەقین# و لە جێگەیان ئەفسەری عەرەب دادەنرێت.[1]
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک نێوان گوندەکانی #زارگەلی# و #پردەشاڵێ#-یان لە هەرێمی #قەندیل#-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومانکرد و زیانیکی زۆریان بە ژینگەی ناوچەکە و موڵکی هاوڵاتیان گەیاند.[2]
- ڕێکخراوی ئەمنستی ئینەرناشناڵ لە ڕاپۆرتی 2016-2017ی خۆیدا ڕایگەیاندووە، هیچ پێشکەوتنێک سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگران و نەیارانی دەسەڵاتدارانی کورد لەساڵانی ڕابردوودا بەدینەهاتووە.
- سەرۆکایەتی داواکاری گشتی #ئامەد# داوای زیندانیکردنی 38 ساڵ و نیو بۆ #ئاڵتان تان# و زیندانیکردنی 23 ساڵ بۆ مەراڵ دانیش بەشتاش پەرلەمانتاری #هەدەپە#ی شاری ئاماد دەکات.[3]
- 100 دۆلار بە 126 هەزار و 650 دینارە، بەپێی کاتی داخستنی بازاڕ لەئێوارە ئەمڕۆدا.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,324 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !