- ئەندامێکی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، ڕایدەگەیەنێت لە گەڕانەوەی بۆ هەرێم مەسعود بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوه و وەفدێکی هاوبەشی حزبی و حکومی پێکدەهێنن بۆ سەردانی بەغدا، سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی کورد، دوو بەرپرسی باڵای #یەکێتی# و #گۆڕان#یش ئاشکرای دەکەن کە هاوکار دەبن لەوبارەیەوە.[1]
- لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە سنووری شارەکانی #سەقز# و #سەردەشت#، کۆڵبەرێک لەلایەن سەربازانی سوپای پاسدارانەوە کوژرا و کرێکارێکیش بەهۆی شیاو نەبوونی شوێنی کارەکەیەوە کەوتووەتە خوارەو گیانی لە دەستداوە.[2]
- ئەسا موسا، پارێزەری نێلسۆن ماندێلای ڕێبەری ئافریقای باشور و دۆستی گەلی کورد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,378 gånger