- دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ لە 12 گوندی ناوچەی #لیجە#، والی #ئامەد# لە 18 گوندی تری ناوچەی لیجە سەر بە پارێزگای ئامەد قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.[1]
- سەنتەری میترۆ ئیدانەی دەستگیرکردنی پەیامنێری ڕۆژنیوز لە شاری هەولێر دەکەن و دەشڵێن، حکومەت دەبوو پەند لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەرگرێت، نەک بەردەوام بێت لەسەر پێشێلکارییەکان.
- سەرۆکی لیژنەی داکۆکیردن لەمافی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕۆژنامەنووسان-ی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ئیدانەی دەستگیرکردنی پەیامنێری ڕۆژنیوز لە شاری هەولێر دەکات و دەڵێت:ڕووی دەمم دەکەمە وەزیری ناوخۆو دەڵێم ئیدی بەسە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,758 gånger