دوارۆژ، ڕێبین حەسەن
بەبەراورد بەجەژنی نەورۆزی پارساڵ، ئەمساڵ هاتنی گەشتیارانی ئێرانی لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە، هاوکات بەشێوەیەکی گشتیش هاتنی گەشتیارانیش بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەم نەورۆزە لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بازگەکانەوە زیاترە لەنەورۆزی پارساڵ.
بەپێی ئامارێکی بنکەی نیشینگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، کە وێنەیەکی تایبەت دراوەتە دوارۆژ، هاتووە لەماوەی 3/15 - 2017/3/23 لەرێگەی مەرزی باشماخەوە 10 هەزار و 789 گەشتیار لەوڵاتی ئێرانەوە هاتوونەتە خاکی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا لەرێکەوتی 3/15 - 3/23 پارساڵ لەمەرزی باشماخەوە نۆ هەزار و 931 گەشتیار هاتوونەتە خاکی هەرێمەوە، واتە بەپێی ئەو ئامارانە بێت جیاوازی هاتنی گەشتیارانی ئێرانی نەورۆزی پارساڵ و ئەمساڵ بریتییە لە 858 گەشتیار.
لای خۆشیەوە ئارام شوانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی، بۆ دوارۆژ، وتی لەماوەی نێوان 3/15 - 2017/3/22 هاتنی گەشتیاران لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بریتییە لە 7624 و لەرێی بازگەی کەڵەوانان 944 و بازگەی عەربەت 13 هەزار و 512 و بازگەی تاسڵوجە 10 هەزار و 831 گەشتیار و بەوەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە کۆی گشتی هاتنی گەشتیاران بریتیە لە 43 هەزارو 700 کەس.
ناوبراو وتیشی بەڵام ژمارەی گشتی گەشتیاران لەرێکەوتی 3/15 - 2016/3/23 بریتی بووە لەنزیکەی 35 هەزار گەشتیار.
مەرزی باشماخ دەکەوێتە سنووری قەزای پێنجوێنی سەر بەپارێزگای سلێمانی و نزیکەی شەش کم لەپێنجوێنەوە دوورە، مەرزەکە وێڕای ئەوەی ڕۆژانە سەرچاوەیەکی گرنگی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوکات گەشتیارانیش لەو خاڵەوە سەردانی شارەکانی (مەریوان و سنە و سەقز) و چەند ناوچەیەکی تری وڵاتی ئێران دەکەن.
24-03-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,342 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !