- ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ لە #هەولێر# لەگەڵ کەسایەتی و بەرپرسانی پێکهاتەی #ئێزیدی#یەکان لەهەرێمی کوردستان کۆبووەوە.[1]
- وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی #داعش# ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی ئیسلامی لە خۆرئاوای #موسڵ# گەمارۆدراوەو مەزەندە دەکەن کەمتر لە هەزار چەکداریان لەوێ مابێت.[2]
- #مەسعود بارزانی# میانی کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرز، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی جیهان ئاگاداری ویست و بڕیاری خەڵکی کوردستان بێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت.
- کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی تری بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بارانەکەش بە لێزمە دەبێت.[3]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەرماڵی هاوڵاتیان لە #وان# و #ڕوحا# و 26 هاوڵاتیان دەستگیرکرد.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,493 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !