- ئەمڕۆ لە شاری #کەرکووک#، #نەجمەدین کەریم#، پارێزگاری کەرکووک سەبارەت بە بڕیارەکەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی شارەکە، لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا و وتی: بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق-ی بۆ داگرتنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک بە نادەستوری ناوبرد و وتی:ئاڵاکەمان بەبەرزی دەمێنێتەوە.
- #دیرایەت تاشدەمیر#، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنان و هەروەها پەرلەمانتاری شاری #ئاگری#-ی پارتی دیموکراتی گەلان-#هەدەپە#، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.
- لە شاری سلێمانی لە ڕۆژی جیهانی هۆشیاریی نەخۆشی ئۆتیزم #ڕێکخراوی شین بۆ ئۆتیزم# ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا لە پێناو هۆشیارکردنەوەی تاک.
- ئەمڕۆ، شەڕڤانانی ژووری ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فورات لە چوارچێوەی پاککردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکانی دەوروبەری شاری تەبقا چەکێکی بی.کەی.سی، چەکێکی کڵاشینکۆف، چەکێکی ئیم-16، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تایبەت بە هێرشی ناوشار لە جۆری عەقرەب، ئۆتۆمبێلی چەتەکان بۆ هاتووچۆ و هەروەها لاشەی چوار چەتەیان دۆزییەوە.[1]
- هەشت پێشمەرگە ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبەوە لەسنوری شارەدێی #یەنگیجە# سەر بە شارۆچکەی #خورماتوو# برینداربوون.[2]
- سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراقدا کۆدەبێتەوه و پەرلەمانتارێکیش ئاشکرایکرد، سەرۆکی پەرلەمان بەڵێنیداوە بڕیارەکەیان لەدژی ئاڵای کوردستان سڕبکەن.
- ئەفسەرێکی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، چەکدارێکی داعشیان دەستگیرکردوە کە شەش پێشمەرگەی لە #جەلەولا# شەهید کردووە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,850 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !