$باکووری کوردستان$
- لە زیندانی #شرناخ# مانگرتن لە خواردنی زیندانیان لە ڕۆژی 22یەمدایە و بەرپرسانی زیندان-یش مافی وتەدان بە زمانی کوردیان قەدەغەکرد.
- ئەمڕۆ لە شارۆچکەی توخا-ی سەربە شاری #بەدلیس#، #نەشمییە گولەر# و #زەینەب تورگوت#، ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەی سوژن لەکاتی ڕوماڵکردنی هەواڵدا دەستگیرکران.
$باشووری کوردستان$
- نوسینگەی حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندەکەی پارتی و یەکێتی ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەربەستەکانی کارانەبوونی ماددەی 140 لاببرێت.
- #نەجمەدین کەریم# پارێزگاری کەرکووک لەمیانی بەشداریکردن لەکردنەوەی چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لەشارەکە ئەمڕۆ، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی هەوڵەکانی بەرپرسێکی تورکمان بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا بەمەبەستی دورخستنەوە وتی ئێمە ژیاننامەی #نیازی مەعمار ئۆغڵۆ# دەزانین و بەڵگەکانیشمان لەلایە کە پێشوتر لەسەر دزیکردن کاتێک فەرمانبەری بانک بووە سزا دراوە.[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، کە پاش ڕیفراندۆمی 16ی نیسان، سوپای تورک دژی #شەنگال# و بۆ داگیرکردنی ئەو دەڤەرە ئۆپەراسیۆنێک بەناوی قەڵغانی دیجلە دەستپێدەکات.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,503 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !