وەختی #نیسان# سۆران خۆزگەم بە مەڕ زۆران، وەختی هێرۆ سۆران خۆزگەم بە بزن زۆران
ئەم ئیدیۆم و گۆتە کوردەواریە ئاژەڵدارانی کورد بەکاری دەهێنن لە مانگی نیسان کەگوڕەی بەهاریە(نێرینەی بوارێ)یە، مەڕ بەتەواوەتی تێر دەخوات ولە گژوگیا وەڕست و مەست دەبێت بەمەش شیرێکی باش دەدات بەخاوەنەکەی و تێر دۆ و ماستی دەکات، بەڵام لەکاتی هێرۆ گوڵ دەکات ئیتر دونیا بەرەو(پوشپەڕ)دەڕوات و گوڵە هێرۆ(سورو زەردو سپی)
وە دەردەکەوێت و گەرمای کۆتایی بەهار و سەرەتای هاوینیش دەست پێ دەکات بەمەش مەڕ لەلایەکەوە گژوگیا و لەوەڕی کەم دەبێتەوە لەلایەکیش گەرما تینی بۆ دەهێنێت و شیری کەم دەبێت، بەلام بزن بەپێچەوانەوە تازە شیری زیاد دەبێت بەهۆی لەوەڕەکەیەوە [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,223 gånger