دواڕۆژ، زریان محەمەد
بڕی پێویستی هاوردەکردنی بەروبوومی پەلەوەریی و ماسی و هێلکە و گۆشتی سوور بۆ مانگی ئایار، بە هاوسەنگیکردن لەگەڵ بەروبوومی ناوخۆیی دیاریکرا.
ڕزگار حەمە خدر، جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند کۆبوونەوەی ژمارە 49ی لیژنەی دیاریکردنی بەروبوومی پەلەوەریی و سامانی ئاژەڵی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی قایمقامییەت بە سەرپەرشتی قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بەرێوەچوو کە گفتوگۆکرا لە بارەی هاوردەکردنی ئەو بەروبوومانەی خواستی هاووڵاتیانی لەسەرە بە هاوسەنگی کردن لەگەڵ ڕێژەی بەرهەمی خۆماڵی.
ڕاشیگەیاند بەهۆی هاتنی وەرزی بەهار و زۆربوونی ڕێژەی بەروبوومی خۆماڵی پەلەوەری، بریاردرا ڕێگە بدرێت بڕی 500 تەن مریشک، 800 تەن ماسی، 600 تەن هێلکە و 1000 تەن گۆشتی سور بە شێوەیەکی تەندروست هاوردەی پارێزگای سلێمانی بکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا دیاریکردنی ڕێژەی هاوردەکردنی مریشک بەراورد بە مانگی نیسان کەمی کردووە، ئەویش بە هۆی زۆریی بەرهەمی خۆماڵی یە کە توانای پڕکردنەوەی بەشێکی زۆری خواستی هاووڵاتیانی هەیە لە مانگی ئایاردا.
26-04-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,046 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !