عەوڵا ئاغای تاهیر ئاغای بەکراغای #کۆیە#
یەکەم بەرێوەبەری ناحیەی #تەقتەق# بووە ساڵی لەدایکبووی وەک کاپیتان های دەنوسێت لەساڵی 1918 نزیکەی 65ساڵ بووە واتە لەدەوروبەری 1853زاینی لەدایکبووە، باوکی تاهیر ئاغای حاجی بەکراغای حەوێزی (ئەمین)ی بەغداد بووە، خۆی ماوەیەکی زۆر سەرۆکی شارەوانی کۆیە بووە لەسەروبەندی دەسەڵاتی عوسمانیەکان، یەکێکە لەپیاوە دیارەکانی مێژوی کۆیە، ساڵی 1918 لەگەڵ هاتنی #ئینگلیزەکان# و نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان دەکرێتە یەکەم بەرێوەبەری ناحیەی تەقتەق، بەڵام دۆستی حکومەتەکەی #شێخ مەحمودی نەمر# بووە بۆیە ئینگلیزەکان هەوڵیان داوە لە پێگەی سیاسی و کۆمەلایەتی بدەن.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,559 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !