کە مانگ هەڵات حەوجە بە ئەنگوست ناکات
ئه و پەندە کورديە لەوەوە هاتووە کەلە سەرەتايی هەڵهاتنی مانگدا، مانگ نابينرێت بۆيە بە پەنجە(ئەنگوست)ئاماژەی پێ دەکرێت، بەڵام کە گەييە شەوی چواردە(#مانگە شەو#) دەوترێت: (#کەمانگ گەييە چواردە پێويست بە ئاماژە ناکات#)واتە(حەوجە) بەئەنگوست و ئاماژەدان ناکات.
ئينجا ئەم پەندە بۆ زۆر بوار بەکاردەهێنرێت وەک هەندێ شه و لە شەوانی ساڵ هەندە دونيا تاريکە مرۆڤ بۆ هەنگاونان و پيادەڕۆيی بەئەنگوست ڕێ دەکات و پێی دەوترێت شەوی(#ئەنگوستە چاو#) واتە هەنگاوەکان پەنجە پەنجە و بست بست دەنرێن، خۆ ئەگەر مانگ هەڵات ئەوا هيچ(حەوجە) بە ئەنگوست ناکات و دونيا وەک ڕۆژی ڕووناکی لێ دێت و دەتوانرێت هەنگاوی گەورە بنێيت، يان مرۆڤێک لە مرۆڤەکان لەلايەن مرۆڤەکانی دەوروبەرييەوە بە بەدگومانی لەکارە چاک و خێرييەکانيەوە دەڕوانن دوای ماوەيەک هەموو لايەک بە جوانی کارەکانی دەزانن و پێويستی بەوە نامينێت پەنجەی بەدگومانی بۆ ڕابکێشن... تاد.
هەندێ جاريش بۆ زوڵمی زاڵمان ووتراوە: #لێخوڕە تا مانگەشەوە، تاريکايشت بەسەر دادێت#، واتا پەتی زوڵم وزۆرداری کورتە و ماوەيەکە و هيچيتر.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,736 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !