دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە مانگانە سێ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو پرۆژانە خەرج بکرێت و بەردەوامن لە کارکردن و پارەیەکی کەمیان پێویستە بۆئەوەی تەواو بکرێن.
هەمزە حامد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی سێ ملیۆن دۆلار داوە و پارەکە بۆ ئەو پرۆژە خزمەتگوزاریانەی هەولێر دەبێت کە تائێستا بەردەوامن لەکارکردن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر، ڕوونیکردەوە ئەو پارەیە مانگانە خەرجدەکرێت و سەرجەم پرۆژەکان دەگرێتەوە و بەتایبەتی ئەوانەی کە پارەیەکی کەمیان پێویستە بۆ ئەوەی تەواو بکرێن و ڕادەستی وەزارەتەکان بکرێنەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی تری پرۆژەکانی پارێزگای هەولێر لەرێگەی تەرخانکردنی 20% بودجەی داهاتی شارەوانییەکان تەواو دەکرێن.
پێشتر نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاندبوو، لە دوای قەیرانی داراییەوە لە ساڵی 2014، هەزارو 700 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر وەستاون.
04-05-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,466 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !