دواڕۆژ، عەلی عومەر
بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای قەیرانی دارایی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 300 کار و چالاکیمان ئەنجامداوە.
#بابەکر دڕەیی#، بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2017 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەشە جیاجیاکانی بەڕێوبەرایەتیەکەمان زیاتر لە 300 کار و چالاکیان ئەنجامداوە، بەشی ڕۆشنبیری منداڵان 100 چالاکی هەبوو، بەشی شانۆ زیاتر لە 50 چالاکیان هەبووە.
بابەکر وتیشی هەردوو هۆڵی تەلاری هونەر و هۆڵی ڕۆشنبیری سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان زیاتر لە 200 چالاکی تێدا ئەنجامدراوە، هەروەها کارکردنمان لە سەرای سلێمانی کە شوێنێکی ڕۆشنبیری گرنگە بەردەوامە، هەرچەندە کارەکانی زۆر دواکەوت، بەڵام لەمەودوا هیواخوازین کەس ڕێگریمان لێنەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، نەبوونی بودجە و قەیرانی دارایی کاری زۆر تێکردوین، لەئێستادا لەچەند شارێک پێویستمان بەکردنەوەی ئۆفیسە بۆ بینای ڕۆشنبیری، بەڵام بودجەمان لەبەردەست نیە، ئەوەی لەبەردەستماندایە ئه و مینحەیەیە کە بۆ پایتەختی ڕۆشنبیری دیاریکراوە کە ئەویش بە چاودێری بۆردێکی فراوان سەرفدەکرێت بۆ کار و چالاکیەکانی سلێمانی و دەوروبەری.
بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی داهاتوودا کار و چالاکی زیاترمان دەبێت لەوانە کردنەوەی فێستیڤاڵی شمشاڵ و کۆنفرانسی سینەمایی و فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فیلم.
12-05-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,237 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !