دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سۆران ڕایدەگەیەنێت کە نزیکەی 3 هەزار ئێزدی نیشتەجێی سۆران چاوەڕێ دەکەن بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال، بەڵام بەهۆی چەند گرفتێکەوە گەڕانەوەکەیان دواخراوە.
عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سۆران بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە سنوری دەڤەری سۆران بەتایبەت لە سەنتەری سۆران و ڕواندز تائێستا ژمارەیەکی کەمی ئێزیدیەکان گەڕاونەتەوە و ئەوانی تریش چاوەڕێ دەکەن بگەڕێنەوە زێدی نیشتەجێبوونی خۆیان کە نزیکەی سێ ساڵە بەهۆی شەڕی داعشەوە لەو دەڤەرە نیشتەجێبوون.
ئاماژەی بەوەشدا کە 3 هەزار هاووڵاتی ئێزدی لە کەمپەکانی دەڤەری سۆران ماون و ئارەزوو دەکەن بگەڕێنەوە بۆ شەنگال بەڵام تاکو ئێستا دیار نیە کە کەی دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
وتیشی بەهۆی ئەوەی تەواوی شەنگال ڕزگار نەکراوە و خزمەتگوزارییش وەکو پێویست نیە، بۆیە ئەو هاووڵاتیە ئێزدیانە نەگەڕاونەتەوە، جگە لەوەش ژمارەیەکیان خانوەکانیان وێران بووە و پێویستیان بە چاککردنەوە هەیە بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت هەم حکومەتی عێراق هەمیش حکومەتی هەرێم هاوکارییان بکات.
24-05-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,907 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !