فەیزوڵڵا ئاغای #یارەمیش#ی
فەیزوڵڵا ئاغا کوڕی جەلال ئاغا کوڕی ئەسعەد ئاغای حەوێزیە، ساڵی 1922 لە شاری #کۆیە# چاوی بەژیان هەڵهێناوە، لە گوندی یارەمیشی ڕۆژهەڵاتی کۆیە نیشتەجێبووە، پیاوێکی نیشتمانپەروەر بووە یارمەتیی شۆڕش و بزاوتە ئازادیخوازەکانی کوردی داوە لە قۆناغە جیاوازەکاندا، دیارترین هەڵوێستی ئەم پیاوە لە مێژوودا لە ساڵی 1963 لە گوندی یارەمیش ڕووبەڕووی (#حەرەس قەومی#) بەعسییەکان بووەوە و نەیهێشت گوندی یارەمیش تاڵان بکەن.
کە حەرەس قەومی لە هاوینی 1963 پەلاماری یارەمیش دەدەن فەیزوڵڵائاغا و مشیر ئاغای کوڕی و نەزەندخانی حسێنی هاوسەری لەگەڵ خەڵکی ئاوایی یارەمیش لە سعات (9)ی بەیانییەوە تاوەکوو سعات (4)ی ئێوارە سەنگەر لە بەعسییەکان دەگرن و پێشڕەویان ڕادەگرن، لەو شەڕەدا (11) حەرەس قەومی دەکوژرێت و (4)یشیان بریندار دەکەن و گوندەکە لە تاڵانکردن دەپارێزن، ئەمەش بە یەکێک لەسەروەرییەکانی شارۆچکەی کۆیە لە مێژوودا تۆمارکراوە، هەروەها هاوکاری باشی شەهید #دکتۆر خالید#ی داوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە یارەمیش پلانی گرتنی قشڵە و سەرای کۆنی کۆیەی بۆ داڕشتووە، ئەم کەسایەتییە لە 22-2-1981 لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کردووە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,187 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !