سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی کۆمپانیای ئەندازیاریی و گەشەی نەوتی ئێران ئاشکرایکرد کە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئازەر لە شاری #مێهران#ی سەر بە پارێزگای #ئیلام#ی بەرز بۆتەوە کە کیڵگەیەکی نەوتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
بە پێی هەواڵێک کە ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردۆتەوە سەید نورەدین شەهنازی زادە، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئەندازیاریی و گەشەی نەوت ئاشکرایکردووە کە ئەو کێڵگە نەوتییە یەکێکە لەتایبەتترین کێلگە نەوتییەکانە لە جیهاندا.
وتیشیی لە قۆناغی بەرهەمهێنانی پێشوەختی ئەم کێڵگەیە تاوەکو ئێستا هەشت بیر ئامادەیە و بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە بۆ ڕێژەی 30 هەزاربەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووتەوە.
07-06-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,881 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !