#ڕووداو# - #کەرکووک#
#پارێزگاری کەرکووک# لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕووداو گوتی، داوا لە هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک دەکەم دەنگ بە #گشتپرسی# بدەن و ڕاشیگەیاند بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی گرنگ بوو.
#نەجمەدین کەریم#، پارێزگاری کەرکووک لەبارەی کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان و دیاریکردنی ڕۆژی ئەنجامدانی #گشتپرسی باشووری کوردستان# بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند پیرۆزبای لە خەڵکی کوردستان دەکەم، ئەو بڕیارەی لەبارەی گشتپرسییەوە داراوە بۆ ئێمە گرنگە، چونکە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان دەکرێت و بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لێدەکەین.
پارێزگاری کەرکووک گوتی گشتپرسی هی هیچ حیزبێکی کوردستان نییە، دەبێت سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەشداری لە گشتپرسی کوردستان بکەن و داواش لە سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک دەکەم دەنگ بە گشتپرسی بدەن.
لەبارەی بەشدارینەکردنی #بزووتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی ئیسلامی# لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری کەرکووک گوتی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ پشتوانی خۆیان دەربڕیووە، بەڵام لەوەیە کۆمەڵێک تێبینیان هەبێت، بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکە بەتایبەتی پارتی و یەکێتی نیگەرانی ئەوان بڕەوێننەوە.
رۆژی چوارشەممە 7-6-2017، #مەسعود بارزانی#، #سەرۆکی هەرێمی کوردستان# لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش ڕۆژی 25-9-2017یان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری کوردستان ڕاگەیاند و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە لەکاتی خۆیدا (11-2017)، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان بکرێت.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,979 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !