خەڵک- تەندروستی
توو بەوە جیادەکرێتەوە لە میوەکانی دیکە ڕێژەیەکی بەرز لە دژە ئۆکسانی تێدایە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C) و ڕیشاڵ و ماددە کیمیاییە ڕوەکیەکان و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و دەشبێتە هۆی وەستانی کاری هستامین، کە هۆکارە بۆ توشبوون بە حەساسیەت.
ئەمانەش کۆمەڵێک سودی دیکەی توون:
1-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە برینی گەدە.
2-پارێزگاری ڕێژەی لێدانی دڵ دەکات.
3-خواردنی توو بۆ ئەو کەسانە بەسودە، کە نەخۆشی جگەریان هەیە.
4-هەستی تینوێتی کەمدەکاتەوە.
5-ترشەڵۆکی گەدە ناهێڵێت.
6-بۆ پێست بەسودە و ڕەونەقداری دەکات.
7-خواردنی توو بۆ ئەو کەسانە بەسودە، کە بەدەست گرفتی کەمخوێنی و هەوکردنی میزەڵدانەوە دەناڵێنن.
8-ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات، دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکر سودی لێوەربگیرێت.
9-ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی چەوری زیان بەخش و سوڕی خوێنیش چالاک دەکات.
10-ئەو دژە ئۆکسانەی، کە تێیدایەتی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە.
تەندروستی کشتوکاڵ