رووداو- هەولێر
داتاکانی پەیوەست بە ڕێژەی بێکاری لە #تورکیا# لەلایەن #ناوەندی فەرمی ئاماری تورکیا# بڵاوکرایەوە.
بەپێی ئەو داتانە، هەرچەندە ڕێژەی بێکاری لە نێوان مانگەکانی 2 تا چواری ئەمساڵ بەرێژەیەکی کەم دابەزیوە بۆ سەدا 11.7، بەڵام لەسەر ئاستی ساڵانە، ڕێژەی بێکاری لە تورکیا زیاتر بەرزبووەتەوە بۆ سەدا 10.1.
رێژی بێکاری لە تورکیا لە 3 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە کەرتی کشتوکاڵدا سەدا 13.7 بووە کە بەرزترە لە ڕێژەی بێکاری لە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا.
بەپێی ناوەندی ئاماری فەرمی تورکیا، ڕێژەی بێکاری لە نێوان گەنجانیشدا زیاتر بەرزبووەتەوە بۆ سەدا 21.4.
ساڵی ڕابردوو ڕێژەی بێکاری گەنجان لە تورکیا 17% بووە، بەوپێیەش ڕەوشی بازاڕی کار بۆ گەنجان لە تورکیا خراپتربووە.
ژماری بێکاران لە تورکیا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ 619 هەزار زیادیکردووە و بەرزبووتەوە بۆ 3 ملیۆن و 640 هەزار بێکار.
16-06-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,665 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !