ژنانی #مەریوان#-ی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# بە دروستکردنی پێڵاوی کڵاش هەم کلتوری کوردی دەپارێزن و هەم بەشداری دۆخی ئابوری شارەکەیان دەبن، ساڵانە 300 هەزار پێڵاوی کڵاش لەلایەن ئەو ژنانەوە دەنێڕدرێتە ناو بازاڕەکانەوە.
پێڵاوی کڵاش لە کۆنترین میراتەکانی کلتوری کوردییە، ئەو جۆرە پێڵاوە بە دەست درستدەکرێت و بەتایبەت لە وەرزی هاویندا زۆر بەکار دەهێنرێت.
شاری مەریوانی سەربە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پایتەختی درووستکەری پێڵاوی کڵاشی جیهان دەناسرێت، ڕێژەیەکی بەرچاوی ژنان لەو شارەدا بە کاری دروستکردنی پێڵاوی کڵاشەوە سەرقاڵن.
جێگای ئاماژەیە، کە سەرەڕای بەبایەخبوونی ئەو پێشەیە، لە هەندێک بواردا و بەتایبەت لە بواری بڵاوکردنەوەو فرۆشتنی ئەو پێڵاوانەدا گەندەڵی گەورە ئەنجام دەدرێت و دەستڕەنجی ئەو ژانانە تا ڕادەیەک دەدزرێت.
ساڵانە بڕی 30 میلیار تمەن واتە نزیکەی 8 ملیۆن دۆلار پێڵاوی کڵاش لەو شارە دروست دەکرێت، بەڵام ڕێژەیەکی بەرچاوی ئەو پارەیە لەلایەن بازرگانەکانەوە دەخورێت و دەدزرێت.
17-06-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,385 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !