نزیکەی 600 هەزار ئاوارەی ئەنبار، تکریت، دیاله و حەویجە زیاتر لە دوو ساڵە لە سنووری #کەرکووک# نیشتەجێبوونە و نایانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
بەشێکی زۆری ئاوارەکان ناوچەکانیان کۆنترۆڵکراوەتەوە، بەڵام لە ترسی حەشدی شەعبی ناوێرن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. ئەوان وەک خۆیان دەڵێن بە خراپی ژیانی نێو خێوەتەکانیان لە کەرکووک ڕازین بەڵام ئیدارەی کەرکووک دەڵێت، بوونەتە بارگرانی و پێویستە بڕۆنەوە.
عەمار سەباح، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی کەرکووک دەڵێت، تەنیا حەوت کەمپی سنووری کەرکووک هەشت هەزار ئاوارەیان تێدایە. گوتیشی خەڵک فێربووە زەوی دەکڕێت و ناگەڕێتەوە، ئێمەش ناتوانین زۆریان لێبکەین، ئەوەش وایکردووە ژمارەی ئاوارەکان کەمنەکات.
هەریەک لە پارێزگارەکانی ئەنبار، دیالە و سەلاحەدین بە ئیدارەی کەرکووکیان ڕاگەیاندووه، ئاوارەی شارەکانیان وەرناگرنەوە، ئەوەش وایکردووه ئه و بڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کاری پێنەکرێت کە شەش مانگە لەمەوپێش بۆ گەڕاندنەوەی ئه و ئاوارانە دەریکردبوو.
ئازاد جەباری، سەرۆکی لیژنەی ئاوارەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: کاتی ئەوە هاتووە ئەوانەی ناوچەکانیان ئازادکراوە خۆیان بڕۆنه، چونکە بوونەتە بارگرانی بۆ کەرکووک، بەتایبەتی لەڕووی ئەمنییەوە. ئێمە نامانەوێت یەکلاییکردنەوەی کێشەی سوننە و شیعە لە کەرکووک بێت، ئەگەر ئەوان کە شیعەن وەریانناگرنەوە، ئێمە گوناهمان چییە؟ ڕەوایە پارێزگاکانیان بڵێن ئێمە ئاوارەکانمان وەرناگرینەوه!.
تەنیا لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا، بەپێی ئامارێکی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی کەرکووک نزیکەی 37 هەزار ئاوارەی سنووری حەویجە هاتوونەتە کەرکووکەوه، لەنێویاندا 112 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیرکراون.
رووداو
21-06-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,305 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !