رێکخراوی #یونسێف# ڕایدەگەیەنێت، لە #عێراق#دا زیاتر لە پێنج ملیۆن منداڵ پێویستییان بە هاوکاری بەپەلە هەیە، ئەمەش بەهۆی شەڕی ئەو وڵاتە لەگەڵ چەکدارانی ڕێکخراوی #داعش#.
لە بەیاننامەیەکی ڕێکخراوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی حوزەیرانی 2017 بڵاوکراوەتەوە هاتووە، منداڵان لە عێراقدا بەدەست ترس و توندوتیژییەوە دەناڵێنن و تائێستاش ڕووبەڕووی کوشتن و برینداربوون و ڕفاندن دەبنەوە، هۆکارەکەشی شەڕی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ چەکدارانی داعشدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە موسڵدا منداڵان ڕووبەڕووی کوشتن بووەنەتەوە بە بیانووی هەڵاتنیان لە ژێر حوکمی داعشدا.
بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان زیاتر لە ملیۆنێک خەڵکی مەدەنی عێراق لە موسڵی کۆن لە ژێردەستی داعش گیرییان خواردووە و لەو ڕێژەیەش نیوەیان منداڵن.
بەپێی خەمڵاندنی ئەو ڕاپۆرتانە، یەک هەزار منداڵ کوژراون و هەزار و 100 مناڵیش بریندارکراون و 4650 منداڵیش لە خێزانەکانیان دابڕێنراون، ئەمە لەوکاتەوەی لە ساڵی 2014 چەکدارانی داعش چەند شوێنێکی عێراقییان کۆنتڕۆڵکرد.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی منداڵان (UNICEF) لە ساڵی 1946 دامەزراوە، کاری سەرەکییان کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییە بۆ منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا.
دوارۆژ
22-06-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,463 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !