وتەبێژی گەشتوگوزاری #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی 22، 23، 24ی حوزەیران زیاتر لە 19 هەزار گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی کردووە.
ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، بە دواڕۆژی وت لە ماوەی سێ ڕۆژی 22، 23، 24ی حوزەیرانی 2017، لە ڕێگەی مەرزی باشماخ و بازگەکانی (عەربەت، تاسڵوجە، کەڵەوانان) و فڕۆکەخانەوە 19 هەزار 716 گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی کردووە.
وتیشی بە مەبەستی پێشوازیکردن لە گەشتیاران بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران بەڕێوەبەرایەتیمان بە پێکهێنانی سێ لیژنە ئامادەکاری کردووە بە ئامانجی پێشوازیکردن و نەهێشتنی ئه و کەموکوڕیانەی کە بەرەوڕووی گەشتیاران دەبنەوە.
بەپێی ئامارێکی گەشتوگوزار لە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی ڕابردوودا 44 هەزار و 677 گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی کردووە، هەروەها لە تەواوی ساڵی ڕابردوودا 728 هەزار و 823 گەشتیار ڕوویان له و شارەی هەرێمی کوردستان کردووە.
25-06-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,133 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !