بەڕێوەبەرایەتی ئاماری #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، قەیرانی دارایی تەواوکردنی پڕۆژەکانی تایبەت بە هەژاران و کەمدەرامەکاتی ڕاگرتووە و دەشڵێت، پێنج هەزار یەکە ترسی کاولبونیان لەسەرە.
مەحمود عوسمان، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لەسنوری پارێزگای سلێمانی زیاد لە پێنج هەزار یەکەی نیشتەجێبون لە خانو و شوقە کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە کە 564 شوقە لەناو سلێمانی دراوە بە کرێنشینان و سێ هەزار شوقە و خانوشمان ئامادەبوو بۆ دابەشکردن، بەڵام لەگەڵ دروستبونی قەیرانی دارایدا پڕۆژەکان ڕاوەستان.
وتیشی بیناکان تەواوبون، بەڵام پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان نەکراون وەک ئاو و ئاوەڕۆ کارەبا و ڕێگاوبان بۆیە دابەشکردنیان دواکەوتووە. ئەوەشی وت، ناوی سودمەندان لای ئێمە بەپێی ئەو فۆڕمەی پڕیانکردۆتەوە ئامادەن.
لەناو قەزاو ناحیەکانیشدا دوو هەزار یەکە لە چەمچەماڵ و شارەزور و هەڵەبجە و دەربەندیخان و ڕانیە و پشدەر هەن و کارکردن تیایاندا ڕاوەستاوە.
پەرلەمانی کوردستان لەساڵی 2011 یاسای ژمارە 16ی پەسەندکرد کە بەپێی ناوەرۆکەکەی ساڵانە 250 ملیار دینار لە بودجەی حکومەت تەرخاندەکرێت بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێکردن بۆ هەژاران، بەڵام یاساکە پشتگوێخراوە.
بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاند ئێمە ترسمان لەوە هەیە ئەو یەکانە بەرەو کاولی بڕۆن گەر بەزویی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی بۆ نەکرێت و دابەشنەکرێت.
سێ هەزار یەکە نیشتەجێبونەکەی ناو شاری سلێمانی دەکەونە ناوچەکانی سیتەک و زڕگوێز و کەڵەوانان.
26-06-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,146 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !