وتەبێژی #گەشتوگوزاری سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، تەنها لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە 10 هەزار گەشتیار لە ڕێگەی مەرز و بازگە و فڕۆکەخانەوە ڕوویان لە سلێمانی کردووە.
ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە دواڕۆژی وت تەنها لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا واتە 25ی حوزەیران، لە ڕێگەی مەرزی باشماخ و بازگەکانی (عەربەت، تاسڵوجە، کەڵەوانان) و فرۆکەخانەوە 10 هەزار و 548 گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی کردووە.
وتیشی لە ماوەی سێ ڕۆژی 22، 23، 24ی حوزەیرانی 2017، لە ڕێگەی مەرزی باشماخ و بازگەکانی (عەربەت، تاسڵوجە، کەڵەوانان) و فڕۆکەخانەوە 19 هەزار 716 گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی کردووە.
بەپێی ئامارێکی گەشتوگوزار لە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی ڕابردوودا 44 هەزار و 677 گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی کردووە، هەروەها لە تەواوی ساڵی ڕابردوودا 728 هەزار و 823 گەشتیار ڕوویان له و شارەی هەرێمی کوردستان کردووە.
26-06-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,325 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !