بەڕێوەبەری هاتوچۆی #دوکان# ڕایدەگەیەنێت کە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئەم جەژنە کەمترین ڕووداوی نەخوازراو و هاتوچۆ لە دوکان ڕوویانداوە.
ڕائید بەرهەم شێرزاد بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوکان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان لە دوو ڕووداوی جیاوازدا کە یەکێکیان وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل بوە لەسەر ڕێگای دوکان سلێمانی و ئەوی تریشیان پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل بوە لە ڕێگەی دوکان ڕانیە بەو هۆیەشەوە هەشت هاووڵاتی برینداربوون.
وتیشی هۆکاری ڕووداوەکان پابەند نەبوونە بەڕێنماییەکانی هاتوچۆوە، بەراورد بەساڵانی ڕابردوش بەگشتی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەم جەژنەدا کەمتربوون.
ئامانج لەتیف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکانیش سەبارەت بەهاتنی گەشتیار بۆ ناوچەکە بەدواڕۆژی وت لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی پێنج هەزار گەشتیار ڕوویان لە دوکان کردوە، بەوهۆیەشەوە جوڵەی ئابوری بازاڕ و خاوەن پڕۆژەگەشیارییەکان بەرزبۆتەوە.
وتیشی گەشیارەکان بەزۆری عەرەبن لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان و دوکان کردوە.
هێمای بۆ ئەوەشکرد، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوشدا دەست دەکرێت بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکان بەهاوکاری شارەوانی دوکان.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,095 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !