#حکوومەتی هەرێمی کوردستان# لەسەر ئاستێکی بەرز لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بە جینۆساید ناساندنی کەیسی کوردانی #ئێزدی# بەشێوەیەکی یاسایی و لە دوای ڕفاندنی ئافرەت و کچانی ئێزدی لە لایەن #داعش#ەوە، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو توانایەکییەوە هەوڵی ڕزگارکردنی ئەو هاووڵاتییە ئێزیدییە ڕفێندراوانە دەدات و لیژنەیەکی تایبەتی داناوە و بودجەی تەواویشی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە و بەپێی ئەم پرۆسەیە کە تا ئێستاش بەردەوامە بە هەزارانیان ئازاد کراون.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,106 gånger