نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق ناسراو بە یونامی ڕایگەیاند، کە لە مانگی ڕابردوودا لە سەرانسەری عێراق 715 هاوڵاتی بوونەتە قوربانی توندوتیژییەکان.
ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق – یونامی، ئاماری مانگی حوزەیرانی قوربانیانی مەدەنی لە عێراق بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی یونامی لە مانگی ڕابردوودا لە عێراق 415 هاوڵاتی کوژراون و 300 هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی لێدوانەکەی یونامی ئه و هاوڵاتیانە بەهۆی توندوتیژییەکانەوە بوونەتە قوربانی، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە داعش هاوڵاتیانی مەدەنی بە ئامانج گرتوە.
هەر بەپێی ئامارەکە، لەنێو قوربانیانی مانگی ڕابردوودا، پارێزگای نەینەوا خوێناویترین پارێزگا بووە بە 289 کوژراو و 93 بریندار، بەدوای ئەودا پارێزگای بەغدایە کە 22 کوژراو و 88 برینداری مەدەنی هەیە و پاشان پارێزگای سەڵاحەدین، 31 کوژراو و 34 برینداری تێدا هەبووە و لە پارێزگای بابل-یش، 24 کوژراو و 26 بریندار تۆمارکراون.
بەپێی ئه و زانیارییانەی یۆنامی لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ئەنبار وەریگرتووە، 20 کوژراو و 34 بریندار هەبووە، ئەوەش بە ژمارەیەکی تەواوی قوربانییەکان دانانرێت به و پێیەی هێشتا دۆخێکی ناجێگیر له و پارێزگایە هەیە.
01-07-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 14,307 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !