#ژن هەسانی مێرديە#
ژنی کورد لەرەسەنايەتی کوردەواری پێگەی ديار و کارا وچالاکی هەبووە و هەيە، لەزۆربەی بريارەکانی خێزان لە دێر زەمانەوە پرس و ڕاوێژی پێکراوە و بيرو ڕاکانی بەهەند وەرگيراون، هەموو مێردێکی کورد بەژنەکەی گيراوە لە بابەتێک يان کارێک کە نەهاتبێتە ڕاوە، يان چووبێتە سەری کەلی دارێ، بەقسەی ژنەکەی نەرم بووە و تەواو کەوتۆتە ژێرکاريگەری ژنەکەيەوە، بەتايبەت لە بەکرێدانی زەوی و زار و کچ بەمێردان وکاروباری نێوماڵ و هاوسێيەتی و گۆڕينی برياری مێردەکەی بۆيە لە کوردەواريدا ووتراوە: ژن هەسانی مێرديە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,258 gånger