پاش ڕەشەکوژییەکەی دەرسیم لە لایان ڕێژمی تورکیای ئەتاتورک داوەتنامە کرا بۆ سەردانی شاری (ئەرزنجان) بۆ مەبەستی وتووێژ و دانوستان لەگەڵ تورکیادا، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی بەشوێنی ناوبراو لە 05-09-1937 لەگەڵ 72 شۆڕشگێری کوردی عەلەوی و زازا دەستگیرکراو، لە 22-10-1937 برایە بەردەم دادگای سەربازی هەر لە هەمان ڕۆژدا بڕیاری دادگا سەربازی تورک دەرچوو کە ئەویش لە سێداردانی شێخ #سەید ڕەزا# بوو. شێخ سەید ڕەزا لە ڕێکەوتی 15-11-1937 لە مەیدانی شاری ئەڵازخ (Elazığ) لە سێدارە دەرا.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,028 gånger