چوار کچ و کوڕێکی کوردی ئێزدی کە خەڵکی #شنگال# و تەل قەسب بوون، لە شاری ڕەققە لەدەستی داعش ڕزگارکران. ڕۆژی شەممەش #08-07-2017# گەیێنرانەوە زێدی خۆیان و بە کەسوکاریان شادبوونەوە.
کوڕ و کچەکان تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 25 ساڵی دایە و کەسوکاری یەکدین، پێشتر لە ڕەققە و تەبقە وەک بارمتەی داعش ماونەتەوه، لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ڕەققەشدا لە ڕێکەوتی 08-07-2017 لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕزگارکران.
یەکێک لە کچە ڕزگارکراوەکان بۆ ڕووداو باسی لەوە کرد کە چەکدارانی داعش بەقورسی سزایان داون بۆ ئەوەی ببنە موسڵمان، لەبەر سەرمای زستان بە کێبڵ لێیانداون و هەندێکیشیان لە کارەبا داون، بەڵام ئەو وەک خۆی ڕەتیکردووەتەوە موسڵمان ببێت.
دوای ئەوەی لە مانگی ئابی 2013 داعش هێرشیکردە سەر شنگال و دەوروبەری، زیاتر لە شەش هەزار کوردی ئێزدی کەوتنە دەستی چەکدارانی داعش و تاوەکو ئێستاش نزیکەی 3050 کەسیان ڕزگارکراون، هێشتاش چارەنووسی زیاتر لە سێ هەزاری دیکە دیارنییە.
09-07-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,176 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !