ناو: کەیهان
ناوی باوک: ئەنوەر عەلی
شوێنی لەدایکبوون: شاری #بۆکان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ساڵی لەدایکبوون: 1991
شوێنی کۆچی دوایی: وڵاتی ئەڵمانیا
ڕۆژ و ساڵی کۆچی دوایی: #11-07-2017#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1991 لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و خۆیان لە بنەڕەتدا خەڵکی #تەوێڵە#ی ناوچەی #هەورامان#ن لە باشووری کوردستان.
لە ساڵی 1991 لەگەڵ بنەماڵەکەیدا گەڕاونەتەوە باشووری کوردستان و لە شاری #هەولێر# نیشتەجێ بوون، لەوێ دەستی بە کاری هونەریی کردووە لە بواری سینەمادا و چەند بەرهەمێکی سینەمایی بەرهەمهێناوە.
$چالاکی$
لە ساڵی 2012 بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی کردووە، دواین کاریشی کارکردن بووە لەسەر بەرهەمهێنانی فیلمێکی سینەمایی لەسەر #شەنگال#، خاوەنی چەند بەرهەمێکی ئەنیمەیشنە، ڕێکەوتی 11-07-2017، لە وڵاتی ئەڵمانیا، دوای هەفتەیەک لە دیار نەمانی، بەمردوویی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە. دواتر تەرمەکەی گەڕێندرایەوە باشووری کوردستان و لە تەوێڵە لە هەورامان لە زێدی باوکی بە خاکسپێردرا.[1][2]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,103 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !