بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی یەکشەممە 25 پووشپەڕ،بەرانبەر بە 16-07-2017، بەهۆی بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە پاسگای دووپەزە لە گوندی #بێوارن#، بوو بە هۆی کوژرانی 24 ئەسپی کاسبکارانی کورد و دەستگرتن بە سەر شتومەکی ئەو کاسبکانەدا.
ئەو ڕووداوە لە شوێنێک بە ناوی#قانگە بەرد# لە پشت #بەردەپان# ڕووی داوە و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی دەستیان گرتووە بە سەر کەلوپەلی کاسبکاران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو باریەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: زۆربەی کاسبکارەکان خەڵکی گوندی #میرشێخ حەیدەر# و گوندەکانی دەورووبەری ئەو گوندە بوون.
بەپێی بەندی ئەلف لە ماددەی 2ی یاسای قاچاخ، ئەگەر کەلوپەلی قاچاخ کە نرخەکەی لە 1 میلیۆن تمەن کەمتر بێت هیچ سزایەکی نییە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو کەلوپەلانەی کە کۆڵبەران هەڵی دەگرن لەو ڕێژەیە کەمترە کە ئەو سزایە بیانگرێتەوە، بۆیە دەبێ تەنیا کەلوپەلەکانیان زەوت بکرێت.
19-07-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,769 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !