ناو: هاوار
نازناو: ڕەحیمی
ڕۆژی لەدایکبوون: #4-9-1993#
شوێنی لەدایکبوون: #پیرانشار#
$ژیاننامە$
هاوار ڕەحیمی لەدایکبووی 4 سێپتەمبری 1993 یە (13 خەرمانانی 1372 هەتاوی ) ، لە شاری پیرانشار لە دایک بووە و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری پیرانشار تێپەڕاندووە. ساڵی 2011 بۆ بەشی دەروونناسی زانکۆی علامە طباطبایی تاران دەرچووە و دوای دوو ساڵ دەستی لە درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆ هەڵگرتووە. لە ساڵی 2014 دەستی بە خوێندن و کارکردن لە بواری نووسین و دەرهێنان لە سینەما دا کردووە. ئەو تا ئێستا نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی بۆ دوو کوورتە فیلمی بە ناوەکانی “ژیان بێ گیانە -2018” و “کاتژمێر سفر- 2021” و هەروەها بەڵگەفیلمێک بە ناوی “بەکاتی ژیان- 2023” کردووە. هەروەها بە چەند فیلمنامە بەشداری فستیڤاڵە جیهانییەکانی کردووە. هاوار ڕەحیمی بە هاوبەشی لەگەڵ #زانیار محەمەدی نکوو# لە ساڵی 2020 کۆمپانی ڕێتاو فیلم یان دامەزراند کە لە بواری بەرهەمهێنانی فیلم و بڵاوکردنەوە و بەبازاڕکردنی فیلم لە فستیڤاڵە جیهانییەکان کار دەکات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 921 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !