لەنێو چاکسازی گەورانی #دهۆک#، ژمارەیەکی زۆری زیندانییانی ئەو گرتووخانەیە سەرقاڵی کارن و، هەریەکەیان بە ویستی خۆی کارێک دەکات و ئەمساڵ بە بەهای 25 ملیون دینار بەرهەمیان هەبووە.
بەشێک لە زیندانییان لەنێو سنووری گرتووخانەکە سەرقاڵی کشتوکاڵن و چەندین بەرهەمی کشتوکاڵییان چاندووە و ئێستا بەرهەمەکانی خۆیان دەخۆن. محەممەد حەسەن، بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی دهۆک دەڵێ کارکردن لە گرتووخانەکەدا ئارەزوومەندانەیە و کەس بەزۆر کاری پێناکرێت.
بەشێک لە زیندانیکراوەکان لەنێو گرتووخانەکەدا فێری پیشەی نوێ بوون، لەبەرامبەر کارکردنیشیاندا هەفتانە بڕێک پارەیان پێدەدرێت، بەشێکیشیان تەنانەت پارەکە بۆ خێزانەکانیشیان دەنێرنە دەرەوە.[1]
20-07-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,806 gånger