- لە پاشنیوەرۆی دوێنێوە ئاگرێک لە سنوری گوندەکانی میراولی و نێرگسەجاری سەر بەپارێزگای #هەڵەبجە# کەوتوەتەوە، تا ئەمڕۆش کۆنترۆڵ نەکراوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەڵەبجەش دەڵێن، ئێمە کۆنترۆلمان کرد بەڵام جارێکی تر سەریهەڵداوەتەوە و تەشەنەی سەندووە.
- کاروانێکی گەورەی سوپای تورک کە لە #گەڤەر#ەوە دەچوون بەرە #شەمزینان# لە پارێزگای #جولەمێرگ#، کەوتنە بۆسەیەکی گەریلاکانی #هەپەگە#وە، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورک تێکشێندرا و نۆ ئەندامی تیمە تایبەتەکانی سوپای تورکیش کوژران.
- ئێران ئاوی چەمی #قۆرەتوو#ی گرتوەتەوەو بەو هۆیەشەوە، کێشەی کەمی ئاو لە سنوری قۆرەتوو دروستبووەو هەڕەشەی چۆلکردنی لەسەر گوندەکانی سنوری شارەدێکە دروستکردووە.[1]
- ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی شارۆچکەی چەمچەماڵ لەبەرامبەر کەمی ئاو و کارەبا گردبوونەوە و پەیامێکیان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد.
- شەوی ڕابردوو ئاگر لە شاخی #پیرەمەگرون# کەوتەوە لە سەیرانگای #زێوێ#، بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار دۆنم پوش و پاوان دارستان و لەوەڕگا و داری سروشتی سووتا.[2]
- جڤاتی گشتیی #بزوتنەوەی گۆڕان# بۆ هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی ئەو جڤاتە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا و بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی گشتی لەکۆی 59 دەنگ ڕەئوف عوسمان بە سەرۆکی جڤاتی گشتیی هەڵبژێردرا. هەر لە هەڵبژاردنەکەدا ساڵح محەممەد، بە جێگری سەرۆک و دڵخواز قادر، بە سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,903 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !