لەپاش سلاو..
داوا لەسەرجەم ئەو ڕۆژنامەنوسانە دەکەین کەفۆڕمیان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕکردوەتەوە، یان ئەو ئەندامانەی تا ئێستا ناویان تۆمار نەکردوە بۆ وەرگرتنی زەوی.. لەماوەی (10 دە ڕۆژدا) سەردانی بارەگای لقی سلێمانی #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان# بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.. تایبەت بە وەرگرتنی زەوی..
نووسراوەکانی وەزارەت لەگەڵ ئەم ئاگاداریەدا هاوپێچن..
تکایە ڕەچاوی ئەو ڕێنماییانە بەکەن کە داواکراون، ئەم پێداویستيانەش لەگەڵ خۆتان بهێنن:
• کۆپی ڕەگەزنامەی ڕۆژنامەنوس (جنسیە عراقیە)
• کۆپی ناسنامەی باری شارستانی (هەویەی ئەحوال مەدەنی) سەرجەم ئەندامانی خێزان کە پێکەوە ئەژین.
• زانیاری شوێنی لەدایک بوون و نیشتەجێبون.
• بۆ ئەو ڕۆژنامەنوسانەی کەتا ئێستا سودمەند نەبوون و ناویان تۆمار نەکردوە.. بەهەمان مەرجو ڕێنماییەکانی پێشوو.. سەرباری پێداویستیەکانی سەرەوە(بەڵێن نامەی دادنووس) یش بهێنن.
بۆ ئاگاداری و زانین
لەگەڵ ڕێزدا
#کاروان ئەنور#
سکرتێری لقی سلێمانی
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
وێنەیەک بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
10-07-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,785 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !