دواڕۆژ، زریان محەمەد
#تەندروستی سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، پارەی کڕینی دەرمانیان کەمە و ئەو بڕەی لە وەزارەتەوە بۆیان دابینکراوە بەشیان ناکات و بەو هۆیەوە تائێستا نزیکەی دوو ملیار دینار پارەی دەرمان قەرزارن.
حەمەد ئەمین، هاوڵاتییەکی شاری سلێمانییە و نەخۆشیی درێژخایەنی هەیە، بۆ دواڕۆژ وتی بەمەبەستی وەرگرتنی دەرمانی درێژخایەن سەردانی نەخۆشخانەم کرد، بەڵام دەرمان کەمبووە و ڕۆژانە دەرمان زۆر کەم دەدرێت، هیوادارم دەرمانمان بۆ دابین بکەن، چونکە لەم قەیرانەدا پێویستمان بە هاوکارییە.
میران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند ئێمە بەردەوام هەوڵدەدەین دەرمانیان بۆ بکڕین و بەردەوامیشین، بەڵام دەرەقەت نایەین، چونکە پارەکەمان کەمە و مانگانە تەنیا یەک ملیار و 600 هەزار دینارمان بۆ دێت.
ئاماژەی بەوەشدا بەپێی ئەو پارەیەی کە بۆمان دیاریکراوە دەتوانین کاری هاووڵاتیان ڕایی بکەین، هەرچەندە تەنیا لەم مانگەدا بە بڕی دوو ملیار دینار دەرمانمان کڕیووە و پارەکەیمان نەداوە، لەبەرئەوەی پارەی دەرمان قەرزارین و کۆمپانیاکانیش وەک پێویست دەرمانمان بۆ ناهێنن.
31-07-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,386 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !