#دەڵێی بەری مەلا ژنە#
ئيديۆمێکە لەنێو کوردان دوای بڵاوبونەوەی ئاينی ئيسلام هاتۆتە ئاراوە، چونکە(شەرع وسولح وفتوا و ناشتن و تەلقين و پێش نوێژی وتاد) کاری مەلا بووە و مەلا ژنيش زۆرترين خزمەتگوزاری کراوە و بارەدار و کەڵەشێر و سەرفترە و زەکات و سەرسواق و باراش و هەموو کارێکيان بە هەرەوەزی بۆ کراوە ئەوەی لەسەر مەلا ژن پێويست بووە بيکات تەنها سەرجێگە و خۆشوشتن و پاک وخاوێنی بووە بۆيە ئەگەر شتێک پاک و(تەميز) بێت لە کوردەواری پێی دەوترێت(دەڵێی بەری مەلا ژنە).[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 713 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !