#وەک بارگير تەرسی خۆمان گێرە دەکەينەوە#
بارگير ئەگەر لە تەويلە داکرا و بەسترايەوە هيچ جاری نيە لەسەری تەرسی خۆی دەسوڕێتەوە، بەمەش هەر جولەيەکی بۆ دەرباز بوون هيچ نيە و تەنها تەرسی خۆی گێرە دەکات، ئەم ئيديۆمە بۆ شتێک يان بابەتێک يان کارێک و هەنگاوێک بەکاردێت کە وەک سوڕانەوە بێت لەناو بازنەيەک لە چوارچێوەی خۆی هيچ جۆرە نوێگەری و پێشکەوتنێک و لێک تێ گەيشتنێک ڕوو نەدات، نزيکترين نمونە پەرتەوازەيی ناوماڵی کوردی و تێکچوونی بارودۆخی سياسی و لەکارکەوتنی پارلەمانی هەرێمی کوردستان و پەککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە يەک لەدوا يەکەکانی حزبە کورديەکان کە هيچ ئاسۆی ڕووناکيان ديار نيە ڕێک ئه و ئيديۆمەی بۆ دەبێت هەمومان(وەک بارگير تەرسی خۆمان گێرە دەکەينەوە).[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 787 gånger