دواڕۆژ، هانا چۆمانی
محەمەد هاودیانی وەزیری #کار و کاروباری کۆمەڵایەتی# حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند مانگانە دوو ملیار دینار بە گەندەڵی بۆ حیزبەکان ڕۆیشتووە.
ئەو وتانەی هاودیانی لەمیانەی کۆنفرانسێکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتەکەی بوو کە ئەمڕۆر چوارشەممە دووی ئاب بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی و بە هاوکاری ئینیستیوتی ڕیفۆرم و گەشەپێدانی ئەمریکی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو.
محەمەد هاودیانی ڕایگەیاند لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیدا چەندین بەڕێوەبەر بەهۆی ناشەفافی لەکارەکانیان و جیاوازیکردن لا دراون، کاتێ دەرکەوتووە پێشتر بڕی دوو ملیار دینار مانگانە وەک مووچەی تایبەت بۆ خەڵکی حزبی و کەسانی تری باڵادەست خەرج کراوە لەسەر ناوی کەمئەندامان.
محەمەد هاودیانی، وتیشی لە ساڵی 2013 تا ئێستا هیچ کەس وەک خاوەن پێداویستی تایبەتی نوێ تۆمارنەکراون، لە وەزارەتی کار بەشێک لەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی بە ڕێژەی بەرز 70% بۆ 85% تۆمار کراون لە ڕابردوودا، لە پشکنینی نوێ دەرکەوتووە کە هیچ کەم ئەندامی نەبووە، نزیکەی 15% ی ئەو کەسانەی پشکنینی پزیشکیان کردووە مەرج و ڕێنماییەکانی خاوەن پێداویستیی تایبەت نایانگرێتەوە.
وتیشی وەزارەتی کار ئێستا چەندان کەیسی لێکۆڵینەوەی لەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دادگاکانی لێکۆڵینەوەدان چونکە پێشتر بەبڕی دوو ملیار دینار وەک مووچەی تایبەت بۆ خەڵکی حزبی و کەسانی تر خەرج کراوە.
02-08-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,371 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !