لە ساڵی 1976 لە گوندی #دسکەرە#ی ناوچەی شارەزوور لەدایکبووە، لەساڵی 1992 بووەتە پێشمەرگەو، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی بەجێهێشتووە، له و ساڵەوە بەبێ دابڕان تا شەهیدبوونی لە هێزی ب#ەرگری و فریاکەوتنی لیوای سێی سلێمانی # و دەورووبەری لەپێشمەرگایەتی بەردەوامبوو.
بەرەبەیانی #13-03-2015# لە گوندی #سەید خەڵەف# لە سنووری #تەلوەرد#ی باشووری #کەرکووک#، هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێکیان بۆ پاککردنەوەی گوندەکە لەداعش دەستپێکرد پاش چەند کاتژمێرێک شەڕوو چوونە ناوگوندەکە عومەر گوللەیەک بەرسەری دەکەوێت و شەهیددەبێت.
شەهید یەک برای هەیە و باوکی و برایەکی کۆچی دواییان کردووە و دایکی لەژیاندا ماوە، ئێستا خێزانەکەی لە گوندی دسکەرە دەژین و ماڵەکەیان نزیکە 300 مەتر لە گۆڕەکەیە وە دوورە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,861 gånger