وتەبێژی پۆلیسی #سۆران# ئاشکرای دەکات کە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئابی 2017 سێ کەس لە قەزای سۆران بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکەوە دەسگیرکران و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
نەقیب #هاوار ئەرگوشی# وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە زانیاریمان پێگەیشت کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کرۆلا لە قەڵادزێ دزراوە و بەمەبەستی فرۆشتن هێناویانەتە سۆران، دوای بەدواداچوونی ورد، هێزەکانی پۆلیسی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان توانییان سێ کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئه و کارە دەسگیربکەن.
وتیشی هەر سێ کەسە دەسگیرکراوەکە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان بە ئەنجامدانی ئه و تاوانەدا ناوە و بەپێی ماددەی 446 یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە کە ئۆتۆمبێلەکە بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێننەوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە لەماوەی هەفتەی ڕابردوو تاکو ئەمڕۆ دووشەمە ئەوە پێنجەمین ئۆتۆمبێلی دزراوە کە لەسۆران دەستی بەسەردا دەگیرێت. [1]
ماڵپەری دواڕۆژ: 07-08-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,039 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !