دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
فەرمادەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری کەسکێ ڕایگەیاند، تائێستا نزیکەی هەزار و 500 ئاوارەی ناحیەی عیازیە و #تەلەعفەر# خۆیان گەیاندووەتە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و لە ترسی چەکدارانی داعش و لەبەر نەبوونی خوراکیش دوێنێ چوار ژن و پیاوێک گیانیان لە دەستداوە.
رائید سەردار بەرواری، فەرمادەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری کەسکێ بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی ئەو ئاوارانەی کە لە قەزای تەلەعفەر و ناحیەی عیازیەوە بەرەو سەنگەرەکانی پێشمەرگە دێن لە زیادبووندان.
وتیشی تائێستا نزیکەی هەزار و پێنج سەد کەس لە ترسی دەستپێکردنی شەڕی ڕزگارکردنی ناحیەی عیازیە و تەلەعفەر و ناوچەکانی دەوروبەری، خۆیان گەیاندووەتە سەنگەرەکانی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشدا، تیمە تەندروستییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش بەردەوام لەناو ئاوارەکاندان و چارەسەری بریندارەکان و نەخۆشەکانیان دەکەن.
بەرواری ڕاشیگەیاند پێنج کەس لەو ئاوارانە لە نزیک سەربازگەی کەسکێ لە بەر ترسی چەکدارانی داعش و نەبوونی خۆراک و برسێتی گیانیان لە دەستدا کە چواریان ژن بوون و یەکێکیشیان پیاو بووە.
ئاشکراشیکرد، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پێنج چەکداری داعش کە خۆیان لە ناو ئاوارەکانی ناحیەی عیازیە و قەزای تەلەعفەر شاردبووەوە دەستگیرکران.[1]
19-08-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,026 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !