گوندێکی سەر بە شارەدێی #قۆرەتوو#ە دەکەوێتە 20 کلیلۆمەتری باکوری #خانەقین#، لە ساڵی 1975 بەر بەلاماری هێزەکانی ڕژێمی بەعس کەوتووە و تەخت کراوە، خەڵکەکەی ئاوارەی ئۆردوگای ئەنزەڵ بوون لە سەرپێڵی زەهاو دواتر بەشی زۆریان گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان، بەڵام ڕژێمی بەعس بە سەر گوندەکانی باشوری عێراقدا دابەشی کردوون و چەند مەڵێکیان لە ئێران ماونەتەوە. لە ڕاپەڕینی 1991 ئازاد کراوە. بەشێک لە خەڵکەکەی گەڕاونەتەوە گوندەکەیان ئاوەدان کردوەتەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,903 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !