دوای ڕەزامەندی حکومەتی عێراق لەسەر دامەزراندنی #پاڵاوگە#یەکی نەوت لە #کەرکووک#، لە ئێستادا کۆمپانیایەک دەستیکردووە بە دامەزراندنی پاڵاوگەکە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار.
لەدوای دروستبوونی ناڕەزایی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان و دواتریش لایەنە سیاسییەکانی ئەوشارە، لە ڕۆژی 3ی ئازاری ئەمساڵ، بە بیانووی کەمتەرخەمیی و پاشگەزبوونەوە لە بەڵێنەکانی حکومەتی عێراقی بە دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت لەکەرکووک، لە ئێستادا حکومەتی عێراقی، ڕەزامەندیداوە لەسەر جێبەجێکردنی و پڕۆژەکەش چۆتە بواری جێبەجێکردن.
لەوبارەیەوە عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، دوێنێی 28ی ئاب لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندووە، وەزارەتی نەوت ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی پاڵاوگەیەکی نوێ لە کەرکووک داوە، لە ئێستاشدا پرۆژەکە چۆتە بواری جێبەجێکردن.
بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراقی و پارێزگاری کەرکووک، کە لە ڕێککەوتی 10ی کانونی دووەمی ئەمساڵ واژووکراوە، بۆ دەستکردن بە فراوانکردنی پاڵاوگەکە، کۆمپانیای بەرهەم دەست دەکات بە دروستکردن و دامەزراندنی پاڵاوگە نوێیەکە.
ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی بە دوڕۆژی ڕاگەیاند ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی پاڵاوگەی کەرکووک دراوە، پرۆژەکە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت کە ماوەی پڕۆژەکە پێنج ساڵ دەخایەنێت، بەڵام ئەوان نایانەوێت بیدەنە ڕاگەیاندنەکان و گەورە بکرێت، بەڵکو ئامانجیانە خەڵکی کەرکووک لەپڕۆژەکە سوودمەندبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو پاڵاوگەیە بۆ 70 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لە کەرکووک بەرزدەکاتەوە، بەمەش دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە نەوتی کەرکووک بۆ پاڵاوتن نابردرێتە دەرەوە.[1]
29-08-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,887 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !