دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
بەرێوەبەری نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی #داعش# ڕایگەیاند، لە ماوەی دەستپێکردنی ئۆپراسیونی ڕزگارکردنی #تەلەعفەر# 15 هاوڵاتی #ئێزدی# لە دەستی داعش ڕزگارکراون و نزیکەی 3200 ئێزدیش ماون چارەنوسیان بزانرێت کە پێشتر داعش ڕفاندبوونی.
حسێن قائیدی، بەرێوەبەری نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش بە دواڕۆژی ڕایگەیانددوای دەستپێکردنی ئۆپراسیونی ڕزگارکردنی تەلەعفەر لە 20ی ئەم مانگە 15 هاوڵاتی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگارکراون.
وتیشی ژمارەی ئەو ئێزدیانەی تا ئێستا لە دەستی داعش ڕزگارکراون زیاتر لە 3100 کەس دەبن و 3200 کەسیش ماوە ئازاد بکرێن یان چارەنوسیان بزانرێت و گومان دەکرێت ئەو ڕفێندراوانە لە ناوچەکانی ڕەققە و مەیادین و دێرەزۆری سوریابن.[1]
29-08-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,715 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !