لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژن و بۆنە تایبەتەکاندا ژێرپردەکەی شاری #سلێمانی#، جمەی دێ لە فرۆشتنی قەل، قاز، مراوی و کەڵەشێر، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو خەڵکی توانای کڕینی قەلی نییە.
رامین ڕێژین، یەکێکە لەو دوکاندارانەی ماوەی چەند ساڵێکە لە ژێر پردەکەی شاری سلێمانی، دوکانی فرۆشتنی قەلی هەیە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: نرخی کیلۆیەک گۆشتی قەل بەپێی جۆرەکەی جیاوازە، بۆ نمونە، گۆشتی قەلی نێرەی قاوەیی کوردی کیلۆی بە 25 هەزار دینارە، بەڵام قەلی کوردی مێ کیلۆی بە 15 هەزار دینارە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، گۆشتێ قەلی نێرە وشک نییە، بەڵکو چەورییەکی زۆری تێدایە ئەمەش تامێکی خۆش بە گۆشتەکەی دەبەخشێت.
ئەو دوکاندارە، ئەوەشی خستە ڕوو کە بەهۆی خواستی زۆری هاووڵاتییانەوە، زۆرجار لە وڵاتی ئێرانەوە، قەل هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام بە قسەی ئەو بە قەلی خۆماڵی ناگات، بە تایبەتی قەلی دەڤەری پێنجوێن، چونکە ناوچەیەکی کوێستانە و گۆشتی قەل لە ناوچەی کوێستاندا زیاتر پتەو دەبێ و ڕێژەی چەوری زیاترە، بۆیە خەڵکی زیاتر ئارەزوو لە قەلی خۆماڵی دەکات، بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا، چونکە قەل لە زستاندا تامەکەی خۆشترە.
ئەو قەلفرۆشە، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە فرۆشتنی گۆشتی قەل کەمی کردووە، چونکە ئەگەر کەسێک بیەوێ قەلێکی باش بکڕێت، دەبێت لە حەوت کیلۆ کەمتر نەبێت. گوتیشی: بێگومان قەلێکی حەوت کیلۆی نرخەکەی دەگاتە 180 هەزار دینار، بۆیە لەم کاتەدا خەڵکی توانای ئەوەی نییە ئەو بڕە پارە زۆرە بە قەل بدات.[1]
31-08-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,608 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !