دواڕۆژ، سامان قوبادی
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، لە یەکەم ڕۆژ و دووەم ڕۆژی جەژنی قورباندا 300 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و شاریان کردووە، هاوکات وتەبێژی پۆلیسیش ئاشکرایدەکات، شەوی ڕابردوو بەهۆی شەڕە چەقۆی نێوان چەند گەنجێک لەیەکێک لە یانەکانی سەرچنار چەند کەسێک بریندار بوون و ژمارەیەک گەنجیش دەستگیرکراون.
د. میران محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە دواڕۆژ ی ڕاگەیاند، لە یەکەم و دووەم ڕۆژ تاوەکو کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ، جەژنی قورباندا تائێستا 300 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و شاریان کردووە و 80یان داخڵ کراون، زۆربەیان بەهۆی نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە بووە.
بەڕێوەبەری تەندروستی سێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەو ژمارەیە 53یان بە ڕووداوی هاتوچۆ بوو و 13ی دیکەیان بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە بووە، هاوکات 15 کەوتنەخوارەوە و 3 بیرینداربوون بە فیشەک و 1 ڕووداوی جیا هەبووە.
میران محەمەد وتیشیلەو ژمارەیە 6 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە دواڕۆژ ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆی شەڕەچەقۆی نێوان چەند گەنجێک لە یەکێک لە یانەکانی سەرچنار 2 کەس برینداربوون، سەرجەم ئەوکەسانەی لە شەڕەکەدا بوون دەستگیرکراون و سکاڵاش تۆمار کراوە و هەردوو لایان دراون بە دادگا.[1]
02-09-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,260 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !